بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەمەن بە دەرکردنی بەیاننامەیەک کاردانەوەی بەرامبەر بە دەستدرێژیی ئەمریکا و ئینگلتەرا نیشان دا.
ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەمەن لە بەیاننامەکەیدا ڕایگەیاند: هەموو بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و ئینگلیز لە کاردانەوە بە دەستدرێژیی ئەم دوو وڵاتە بۆتە ئامانجی ڕەوا بۆ هێزە چەکدارەکانی یەمەن.
ئەم ئەنجومەنە جەختی لەوە کردەوە: هێرشی ئاسمانی ئەمریکا و بەریتانیا هاوتەریبە لەگەڵ دەستدرێژی ترسنۆکانەی ئەم دواییەی ئەمریکا بۆ سەر هێزە چەکدارەکانی یەمەن و دەستدرێژی ڕژێمی زایۆنیستی لە کەرتی غەززە.
ئەمە هەڵوێستی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەمەنە لە کاتێکدا یەحیا سەریع لە وتارەکەیدا جەختی لەوە کردەوە: "بۆ بەرگریکردن لە یەمەن و سەروەری و سەربەخۆیی وڵاتەکەی، هەرگیز درێغی ناکەین لە کردنە ئامانجی سەرچاوەکانی هەڕەشە و هەموو ئامانجە دەریایی و وشکانییە دوژمنکارەکان".
محەمەد عەلی ئەلحوسی، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەمەن، هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا و بەریتانیا بۆ سەر یەمەن بێ وەڵام نابێت و بە یارمەتی خودا وەڵامیان دەدەینەوە.
Your Comment